سەوزە و میوە هەرزان بووە و بازاڕ نییە
964media · 8 Nov 2026

سەوزە و میوە هەرزان بووە و بازاڕ نییە

964+ دیلان محەمەدجەزا ئەم ئێوارەیە 964 پیاسەیەکی ناوبازاڕی سلێمانی کرد و لە شەقامی کاکەئەحمەدی شێخ کاسبکاران میوە و سەوزەی جوانیان داناوە، بەڵام گلەییان هەیە لەوەی شتەکانیان هەرزانە بەڵام بازاڕ کزە و خەڵک زوو دەڕۆنەوە ماڵەوە. کاسبکاران بە 964یان راگەیاند، کە هاوین خۆشترە بۆ کاروکاسبی و زستانان کارەکەیان زەحمەتە. یەکێک لە سەوزەفرۆشەکان لە بەر بارانەوە خەریکی ریزکردنی سەوزە و تەماتە و خەیاره و دەڵێت هەرزانە، بەڵام دەشڵێت، تەنیا پیاز گران بووە و لە ئێرانەوە دێت.


⬅ Back home Read full article ➡