هەولێر بە 3-0 بەرامبەر ئیتیفاقی سعودی بە براوە دانرا
Rudaw · 8 Nov 2026

هەولێر بە 3-0 بەرامبەر ئیتیفاقی سعودی بە براوە دانرا

رووداو دیجیتاڵ لیژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو، بە فەرمی بڕیاریدا یانەی ئیتیفاقی سعودی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بەرامبەر یانەی هەولێر بە دۆڕاو هەژمار بکرێت، لەگەڵ سەپاندنی پێبژاردنی دارایی بەسەر یانە سعودیەکەدا. بڕیارەکەی فیدراسیۆنی کەنداو دوای ئەوە هات کە یانەی ئیتیفاقی سعودی لە وادەی دیاریکراودا لە رۆژی 28ی مانگی 10ی 2026 ئامادەی یارییەکەی نەبوو بەرامبەر هەولێر لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی کۆمەڵەی سێیەمی خولی پاڵەوانانی یانەکانی کەنداو.


⬅ Back home Read full article ➡