مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە هەولێر پڕ ئاو بوو
964media · 8 Nov 2026

مزگەوتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە هەولێر پڕ ئاو بوو

964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر یەکێک لەو شوێنانەی کە لە هەولێر زیانی زۆری بەرکەوت مزگەوت و تەکیەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوو کە بەتەواوی قاتی خوارەوە ی پڕ بوو لە ئاو و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. مامۆستا عیرفان شێخ موحسین ئیمام و خەتیبی مزگەوت و تەکیەی مەولانا خالید نەقشبەندی بە 964ی وت، هەموو کارەساتەکە بەهۆی لافاوەوە لە ماوەی 20 خولەک روویاندا. وتیشی، ماڵی کارمەندەکانیان لەگەڵ قاتی خوارەوەی مزگەوت لەگەڵ شوێنی نوێژی ژنان و کتێبخانەیەکیان بە تەواوەتی لە ناوچوون و وێران بوون.


⬅ Back home Read full article ➡