964media · 8 Nov 2026
داشکاندێکی 10 رۆژە لە قامیشلۆ دەستی پێکردووە
964+ ئیبراهیم حەسەن - قامشلۆ فێستیڤاڵی بازرگانیی قامیشلۆ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی 10 رۆژ لە شەقامی 12ی ئازار، لە نزیک یاریگای شارەوانی و پارکی گشتیی شار بەڕێوەدەچێ و هەرچی لەوێ دانراوە داشکاندنی لەسەرە. محەمەد شلاتی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە 964ی وت، فێستیڤاڵەکە تا 14ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و کۆمپانیا بازرگانییەکانی چەند ناوچەیەکی سوریا بەشداریی تێدا دەکەن. بەپێی قسەکانی شلاتی، نیوەی کۆمپانیا بەشداربووەکان لە دیمەشقن و نیوەی دیکەشیان لە حەلەب، تەرتووس و چەند پارێزگایەکی دیکەوە چوونەتە شارەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡