964media · 8 Nov 2026
هێرش کرایەسەر کێلگەی غازی کۆرمۆر
964+ عەزیز عەبدوڵا سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ. سەرچاوەیەکی تایبەت لە کێڵگەکەوە بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرش کراوەتەسەر کێڵگەکە و زیانێکی زۆر هەیە، بەڵام بەهۆی نالەباری باردۆخەکە هیچ شتێکمان لێ روون نییە. ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێکی زۆری کارمەندەکان لە ژێرەوەی کێڵگەکە بوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان.
⬅ Back home
Read full article ➡