عێراق داوای لێکۆلینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات
964media · 9 Nov 2026

عێراق داوای لێکۆلینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر دەکات

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی فەرمانی کرد لێکۆلینەوە لە هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکرێت. سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، بۆ دیاریکردنی بارودۆخی ئەو هێرشەی کە ئەمشەو کراوەتەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق.


⬅ Back home Read full article ➡