Kurdistan24 · 9 Nov 2026
وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ نزیکەی 1000 مێگاوات دابەزی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوەی شەوی رابردووی کێڵگەی گازی کۆرمۆر، کاتژمێر 11:03ی شەو پاڵەپەستۆی ناردنی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە سەرووی 600 ملیۆن پێ سێجا بۆ سفر دابەزی. ئەم دۆخە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا هەبووە، بە جۆرێک بەرهەمهێنان لە سەرووی 3,700 مێگاواتەوە بۆ نزیکەی 1,000 مێگاوات دابەزیوە. بەمەش زیاتر لە 2,500 بۆ 2,700 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لەدەستدراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡