Kurdistan24 · 9 Nov 2026
لارا شوانە: ژیریی دەستکرد جێگەی پزیشک ناگرێتەوە
داهێنەر و پزیشکانی کورد لە کۆنفرانسی وەرزیی کۆنفیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە لەندەن، کاریگەرییەکانی هاتنەناوەوەی ژیریی دەستکرد و رۆبۆتەکان بۆ نێو نەخۆشخانەکان و ئەگەری بوونی ئەم تەکنەلۆژیایە بە شوێنگرەوەی پزیشکان تاوتوێ دەکەن. لە میانی کۆنفرانسەکەدا، سنوورەکانی نێوان پزیشکی و تەکنەلۆژیا بەستراونەتەوە و نوێترین داهێنانە زانستییەکان خراونەتەڕوو. هاوکات پرسی پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و پزیشکی بووەتە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی پسپۆڕان.
⬅ Back home
Read full article ➡