Kurdistan24 · 9 Nov 2026
سەرۆکوەزیران سەرەخۆشی لە هونەرمەند برادەر موسیکی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هونەرمەند برادەر موسیکی دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە، 09ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند برادەر موسیکی و بنەماڵەکەی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەییەوە. دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا کوڕێ هەوە (ئەردال)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل هەوە و ماڵباتا وە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما هەوە مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت.
⬅ Back home
Read full article ➡