سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
Kurdistan24 · 9 Nov 2026

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 09ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡