سەرۆکی پێشووی کۆلۆمبیا بە دۆسیەیەکی ئابڕوچوون دەدرێتە دادگا
Kurdistan24 · 9 Nov 2026

سەرۆکی پێشووی کۆلۆمبیا بە دۆسیەیەکی ئابڕوچوون دەدرێتە دادگا

سەرۆکی دادگای باڵای کۆڵۆمبیا رایگەیاند، گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بەهۆی سکاڵای ئافرەتێک، کە تۆمەتباری دەکات بە پێدانی گرێبەستی حکوومی لە بەرانبەر پەیوەندیی سێکسیدا لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت. دۆسیەکە دوای ئەوە گەیشتە دادگای باڵا، کە ئەو ئافرەتە سکاڵایەکی پێشکەشی داواکاری گشتی کرد و تێیدا بانگەشەی ئەوەی کرد، خۆی و نزیکەی 30 ئافرەتی دیکە لە بەرانبەر پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ پێترۆ، گرێبەستی حکوومییان پێدراوە، بەڵام پێترۆ ئەو تۆمەتانەی رەت کردەوە.


⬅ Back home Read full article ➡