کەش سار دەبێت و بەفریش دەبارێت
964media · 9 Nov 2026

کەش سار دەبێت و بەفریش دەبارێت

964+ ژووری هەواڵ بە پێی پێشبینی کەشوهەوا ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەش سارد دەبێت لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتیش لە شاخەکان هەندێک بەفر دەبارێت. بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لەزۆربەی ناوچەکان بەهۆی بەرزە پەستانی باکوور ساردو ساماڵ دەبێت ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات نەبێ لە نێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡