قایمقامییەتی سلێمانی: ئەزمە دروست مەکەن غازی زۆرمان هەیە
964media · 9 Nov 2026

قایمقامییەتی سلێمانی: ئەزمە دروست مەکەن غازی زۆرمان هەیە

964+ دیلان محەمەد- سلێمانی دوای رووداوی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ترس و دڵەڕاوکێ لە لای هاووڵاتییان دروستبووە و بەشێکی زۆریان روویان لە بەنزینخانەکان کردووە بۆ وەرگرتنی غاز. ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم بەیانیە ئۆتۆمبێلەکانی دابەشکردنی غاز لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی گەڕاون بۆ دابینکردنی غازی ماڵان قایمقامییەتیش دڵنیایی دەدات کە خەزێنەیەکی زۆری غاز بەردەستە و پێویست بە ترس و دروستکردنی سەرەی درێژ ناکات.


⬅ Back home Read full article ➡