مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتیدا کۆببنەوە
Kurdsat News · 9 Nov 2026

مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتیدا کۆببنەوە

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ بەشداریی یەکێتی پەرلەمانی کاراکردەوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە حکومەت کشایەوە، ئێستا سەرۆکی پارتی داوا لە یەکێتی دەکات لەگەڵ پارتیدا کۆببنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن. مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.


⬅ Back home Read full article ➡