Kurdsat News · 9 Nov 2026
کۆمپانیای دانەغاز لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ شەوەوە راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە
کۆمپانیای 'دانەغاز' لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی شەوی رابردووەوە راگەیەنراوێکی رەسمیی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە: بەهۆی هێرشەکەوە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە. دانەغاز لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، شەوی رابردوو 8ی 11ی 2026، کێڵگەی کۆرمۆر بە درۆنێک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە کێڵگەکە کەوتووەتەوە و زیانی بەرکەوتووە، بەڵام دواتر تیمەکانیان توانیویانە ئاگرەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡