Kurdistan24 · 9 Nov 2026
سەدان خێزانی خورماتوو لە وەرگرتنی نەوتی سپی بێبەش دەکرێن
بەهۆی بڕیارێکی حکوومەتی عێراقەوە، نزیکەی 600 خێزانی دانیشتووی سنووری خورماتوو لە وەرگرتنی بەشە نەوتی سپیی ئەمساڵ بێبەش بوون و داوای چارەسەرکردنی کێشەکە و گێڕانەوەی مافەکانیان دەکەن. بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو شارۆچکەیە باس لەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی پێنج ساڵە لەوێ نیشتەجێن و خێزانەکانیان رەچەڵەکیان بۆ هەمان شار دەگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارتی نیشتمانییان سەر بە ناوچەی قادر کەرەمە، لە وەرگرتنی نەوت بێبەش کراون.
⬅ Back home
Read full article ➡