Kurdistan24 · 9 Nov 2026
پەروەردەی هەولێر: ئاسانکاری بۆ قوتابییانی زیانلێکەتووی لافاو دەکرێت
پەروەردەی هەولێر رایگەیاند؛ سەرجەم قوتابخانەکان راسپێردراون تاوەکو هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەو قوتابییانە بکەن کە ماڵەکانیان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێتەوە. بەهۆی لافاوەکەی شەوی 7 لەسەر 8ی ئەم مانگە، دەیان ماڵ لە سەنتەری شاری هەولێر بەر لافاو کەوتن و زیانێکی زۆریان پێگەیشت. ماڵەکان جگە لە لەنێوچوونی کەلوپەلەکانیان، پێداویستی و کتێبی سەدان قوتابیشیان بەهۆی لافاو زیانی پێگەیشتووە و کەڵکی بەکارهێنانیان نەماوە.
⬅ Back home
Read full article ➡