کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێ
964media · 9 Nov 2026

کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێ

964+ ئەحمەد مستەفا کارەبای سلێمانی دەڵێ، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرموور بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە وەستاندووە، بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکەش کەم بووەتەوە. بەپێی راگەیاندنەکە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم، ئێستا کاری دابینکردنی کارەبا بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوە دەبات، تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داوای لێکردووە هاووڵاتیان لە ماوەی ئەم بارودۆخەدا تێگەیشتن و هاوکارییان هەبێت.


⬅ Back home Read full article ➡