Westga News · 9 Nov 2026
بە سەرپەرشتی ئەردۆغان خشتەی کاتیی چەکدانانی پەکەکە تاوتوێ کرا
وێستگەنیوز- بابان عومەر ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆگان لە ئەنقەرە کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆیی و دەرەکی، کە لە سەرووی هەموویانەوە دیاریکردنی خشتەی کاتیی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینان و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بوون. لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی پڕۆژەی ناسراو بە "تورکیای بێ تیرۆر" و رێکارەکانی چەکدانانی پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا کرا.
⬅ Back home
Read full article ➡