بەقایی: ئومێدەوارین ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن
Kurdistan24 · 9 Nov 2026

بەقایی: ئومێدەوارین ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا و لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی فەرمیی ئێران، رایگەیاند، دەستووری عێراق، چوارچێوەی یاسایی بۆ چارەسەری هەموو پرسە سیاسی و ناکۆکییەکانی ناوخۆی وڵاتەکە دیاری کردووە و هیوای خواست ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن.


⬅ Back home Read full article ➡