964media · 9 Nov 2026
بەهۆی داڕمانی شاخ لە پرژێ بۆریەکی 12 ئینجی ئاوی چۆمان شکاوە
964+ ئاکام غەفور بەهۆی داڕمانی شاخ لە پڕژێ بۆریەکی 12 ئینجی ئاوی چۆمان شکاوە، بەهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە قەزاکە راگیراوە و بێ ئاو ماونەتەوە. سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان بە 964ی وت، ئێمە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی لە شوێنی شکانی بۆریەکەین بەڵام بەهۆی بەفر و دورەدەستی شوێنەکە کارکردن لێی سەختە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئێوارە بتوانین بۆریەکە چاک بکەینەوە. وتیشی، لە سەنتەری قەزای چۆمان نزیکەی پێنج هەزار هاوبەشی ئاو هەیە، ئەمڕۆ بێ ئاو دەبن و دابەشکردنی ئاو لە سەنتەری قەزای چۆمان راگیراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡