Westga News · 9 Nov 2026
کارەبای سلێمانی: کارەبا لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال کارەبای سلێمانی دەڵێت، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرموور بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە وەستاندووە، بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکەش کەم بووەتەوە. بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم، ئێستا کاری دابینکردنی کارەبا بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوە دەبات، تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡