PUK Media · 9 Nov 2026
یەکێتی ژنان پێداویستی گرنگ بۆ 25 شوێنی سەرگەڕان دابین دەکات
یەکێتی ژنانی کوردستان پێداویستیی خوێندن و تەندروستی، سیستەمی وزەی خۆر و سوتەمەنی بۆ 25 ناوەند و خوێندنگە و بنکەی تەندروستی لە سنوری سەرگەڕان و دەوروبەری دابین دەکات. یەکێتی ژنانی کوردستان رایگەیاندووە: لەدوای سەردانی مەیدانیی لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان بۆ ناحیەی سەرگەڕان، پێداویستیی خوێندن و تەندروستی، سیستەمی وزەی خۆر بۆ 13 ناوەند و سووتەمەنیی زستانەی بۆ 15 خوێندنگە و بنکەی تەندروستی لە سنوری سەرگەڕان و دەوروبەری دابین کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡