Rudaw · 9 Nov 2026
یاریزانانی ریال مەدرید زۆرترین فاوڵیان لێدەگیرێت
رووداو دیجیتاڵ یانەی ریال مەدرید، سەرتۆپی لیستی ئەو یانانەی ئیسپانیای گرتووە کە زۆرترین جار فاوڵیان لە دژ کراوە لە وەرزی ئەمساڵدا، لە کاتێکدا جیاوازییەکی زۆر لە فاوڵ گرتن لە یاریزانانی ئەو یانەیە، بەراورد بە رکابەرەکانی هەیە. رۆژنامەی 'ئەی ئێس' ئاشکرایکردووە، لە 14 یاریی وەرزی ئەمساڵی یانەکەدا لە لالیگا، کۆی 171 جار یاریزانانی ریال مەدرید، لێدراون یان فاوڵیان لێگیراوە. رێژەی فاوڵەکان لەسەر یاریزانانی ئەو یانەیە، 14 فاوڵە لە هەر یارییەکدا.
⬅ Back home
Read full article ➡