964media · 9 Nov 2026
قوتابخانە کۆنەکانی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە
964+ ئەحمەد مستەفا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بەشێک لە قوتابخانەکان بەهۆی کۆن بوونیانەوە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەبوو، پەروەردەی گەرمیان لەئەمڕۆوە لیژنەیەک دروست دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەیان. بڕیارە هەڵمەتەکە 133 قوتابخانە بگرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 9.11.2026، محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان بە 964ی وت، لەهەموو سنوری ئیدارەی گەرمیان 133 قوتابخانە کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت، هەر پێداویستییەکیان هەبێت بۆیان جێبەجێدەکرێ.
⬅ Back home
Read full article ➡