خشتەی نوێی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
Westga News · 9 Nov 2026

خشتەی نوێی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

وێستگەنیوز- موەلیدەکانی ناوشاری هەولێر خشتەی نوێی کارکردنیان بۆدانراوە و لەکاتی بڕانی کارەبای نیشمانی دەبێت 14 کاتژمێر کاربکەن. هەژماری پارێزگای هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندووە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسەر رەوشی کارەبای نیشتمانی و بەمەبەستی رێکخستنەوەی رەوشەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر و سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡