شێخ جەعفەر بۆ مەڵبەندی هەولێر: بەردەوامبن لە خزمەتەکانتان
PUK Media · 9 Nov 2026

شێخ جەعفەر بۆ مەڵبەندی هەولێر: بەردەوامبن لە خزمەتەکانتان

ئەمرۆ 9-11-2026،شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری مامۆستا جەلال شێخ کەریم سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی کرد و بەگەرمی لەلایەن رێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر و جێگران و کارگێران و کادیرانەوە پێشوازیکرا. لەو سەردانەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەگرنگی مەڵبەندی هەولێر کرد، هانی دان لەکارە سەرکەوتوەکانیان بەردەوام بن بۆ خزمەت کردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


⬅ Back home Read full article ➡