Kurdistan24 · 9 Nov 2026
سێ تۆمەتبار بە تاوانی کوشتن دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە لە دوو رووداوی جیاوازدا لە هەولێر دەستیان لە کوشتنی دوو کەسدا هەبووە. لەبارەی رووداوی یەکەم، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان زاوا و خەزوور لە گەڕەکی منارە، چەند رۆژێک لەمەوبەر لەناو کۆڵانێکدا چەک بەکارهێنرا و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان کەسوکاری هەردوولادا روویدا. لەو شەڕەدا تۆمەتبارەکە تەقەی کرد و یەکێک لە ئەندامانی خێزانی خەزوورانی براکەی کوشت.
⬅ Back home
Read full article ➡