عێراق سەنتەرێکی چاودێری هاتوچۆی لە شەقام و رێگاکان دامەزراند
Kurdistan24 · 9 Nov 2026

عێراق سەنتەرێکی چاودێری هاتوچۆی لە شەقام و رێگاکان دامەزراند

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی شەقام و رێگاکان، کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و دۆزینەوەی سەرپێچیکاران، سەنتەرێکی چاودێریی پێشکەوتووی دامەزراند. عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، سەنتەرێکی تایبەت بە سیستمی پێشکەوتوو و ژیریی دەستکرد دامەزراوە و لەو رێگەیەوە چاودێریی سەرجەم شەقام و رێگاکان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡