964media · 9 Nov 2026
دوو رۆژە لە چەمچەماڵەوە هاتوون بۆ هاوکاری هەولێر
964+ رێباز یونس - هەولێر ئەم گیانی هاوکارییە کە لەکاتی تەنگانە دەبینرێت دنیایەک دڵخۆشکەرە و ئەوەتا چەندین گەنج و خۆبەخش لە چەمچەماڵەوە هاتوون و ماوەی دوو رۆژە کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر پاک دەکەنەوە. ئارامە ریشە کە خۆبەخشێکی دیاری چەمچەماڵە و ئێستا لە هەولێرە بە 964ی وت، هەولێر دایکە بۆ هەمووان و هەمیشە بەدەم ئازاری شارەکانی ترەوە بووە، بۆیە ئێستا واجبە کە هەموان یارمەتی هەولێر بدەن.
⬅ Back home
Read full article ➡