جەوەکە هەر هی قەل و قاز خواردنە و بازاڕی گەرمە
964media · 9 Nov 2026

جەوەکە هەر هی قەل و قاز خواردنە و بازاڕی گەرمە

964+ دیلان محەمەد جەزا - سلێمانی ئەم کەشە سەردا کە هاتووە و ئیتر بەرەو زستانیش خوا بیدا ماڵی قەل و قاز خواردنە جا ئەگەر کوردیش بێت لەزەتەکەی تەواو نابێت. خواردنگەیەکی سلێمانی تەقریبەن هەر بەو خواردنانە بەناوبانگە و کوردەواری وتەنی قەل ق قاز و کەڵەشێریان هەیە دەست و دەمی پێوە دەخورێت. حاجی عوسمان کە شێف و خاوەنی خواردنگەیە دەڵێت، قەل باوکی هەمویانە ئینجا قاز و کەڵەشێر لەزەتەکەیان نابڕێتەوە بەس بزانی چۆنی لێ دەنێیت و چۆن دەیخۆیت، دەشڵێت نەکەن کەوچک بەکار بهێن بەدەست و قامکی نۆشی بکەن.


⬅ Back home Read full article ➡