Westga News · 9 Nov 2026
بودجەی 2027 لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران لابرا؛ ناکۆکی لەسەر پشکی هەرێم سەرهەڵدەداتەوە
وێستگەنیوز- چەند میدیایەکی عێراق لەزاری سەرچاوە ئاگادارە حکومییەکانەوە بڵاویانکردەوە: بڕگەی گفتوگۆ لەبارەی بودجەی 2027 لە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرهێنراوە. بەپێی قسەی ئەو سەرچاوانە هۆکاری لابردنی گفتوگۆ لەبارەی بودجە لە دانیشتنی سبەی حکومەت بۆ ناکۆکی هەولێر و بەغدا دەگەڕێتەوە سەبارەت بە پشکی کوردستان لە بودجەکە. دوای سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی 2027، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت خۆیشی چووەتە بەغدا.
⬅ Back home
Read full article ➡