حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاد دەکات
Kurdistan24 · 9 Nov 2026

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاد دەکات

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ پلانی حکوومەت ئەوەیە ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوەی وڵات زیاد بکات، هاوکات ئێستاش سێ وڵاتی دیکە نیازیان هەیە کۆنسوڵگەریی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە سەرەتای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمدا بڕیاردرا کاروبارەکانی فەرمانگە رێکبخرێنەوە و پەیکەری دامەزراوەکە فراوان بکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡