Kurdistan24 · 9 Nov 2026
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نووری مالیکی لە کۆبوونەوەدان
. ئەمڕۆ دووشەممە، 09ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ بەغدا؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" و ئێستا لە کۆبوونەوەدان. دیداری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیەتی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە باسیان لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و چەند پرسێکی دیکەی گرنگ کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡