خەڵکی عەنکاوە بە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کۆدەکەنەوە
964media · 9 Nov 2026

خەڵکی عەنکاوە بە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە کۆدەکەنەوە

964+ رێباز یونس - هەولێر بە هەستی هاوڕێیەتی و مرۆڤدۆستی، گەنجان و خەڵکی عەنکاوە کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ئەنجام داوە. قەرار وایە ئەم ئێوارە بگاتە دەستیان. ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 03:00ی پاشنیوەڕۆ، کۆمەڵەی مارعۆدەی کشتوکاڵی عەنکاوە بە هاوکاری گەنجانی ناوچەکە، کەمپینێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی خۆراک، پارە و کەلوپەلی پێویستی ناوماڵ دەستی پێکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡