964media · 9 Nov 2026
تازە 40 ئۆتۆمبێلی لافاو لێدراو دەردەهێنرێن
964+ ئەحمەد شەمزین - هەولێر لە پڕۆژەی سڤار تاوەر و لە هەولێر، زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل لە گەڕاجییەک ماون و پاشماوەی لافاوەکەی لەسەر ماوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکن دەریان دە هێنن. تیمەکانی بەرگری شارستانیش پلانەکانیان بۆ سەر سێ ئاست دابەش کردووە. شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی لەگەڵ تیمەکان بوو، لەوێ پەیامنێری 964 خۆی گەیاندە لای و وتی، ئەوەی لەوێ پێیان وتراوە زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل لەناو گەڕاجییەکی پڕۆژەکە لافاو لێی داون.
⬅ Back home
Read full article ➡