964media · 9 Nov 2026
بەغدا غازی شل بۆ کوردستان دابین دەکات تا بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە
964+ شۆڕش قادری بە بڕیاری عەلی زەیدی بەغدا غازی شل بۆ کوردستان دابین دەکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ دەستپێدەکاتەوە. بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لەسەر داواکاری وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دووشەممە 9.11.2026 عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی راسپاردووە، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡