Kurdistan24 · 9 Nov 2026
دانەر عەبدولغەفار: سەردانەکەی مەسرور بارزانی تێروانینی بەغدای گۆڕی
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ بەغدا، ئەنجامی ئەرێنی و باشی هەبووە و لێکتێگەیشتنی باش لە کۆبوونەوەکاندا بەدەستهاتوون. دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە، لە سەردان و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەنجامی باش لە بەرژەوەندی حکوومەت و خەڵکی هەرێم بەدەستهاتووە و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولایەندا هەبووە.
⬅ Back home
Read full article ➡