964media · 9 Nov 2026
سلێمانی بێ کارەبایە و هاوڵاتیان بە تاریکی لەناو ماڵەکانیان دانیشتوون
964+ دیلان محەمەدجەزا - سلێمانی دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئەمشەو زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ کارەبان و هاوڵاتیان بە تاریکی لەناو ماڵەکانیان دانیشتوون. پەیامنێری 964 چووەتە گەڕەکی بەختیاری کە یەکێکە لە گەڕەکە راقییەکانی سلێمانی، پرس و جوی کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە گەڕەکەکە بێ کارەبایە و تەنانەت مۆلیدەکانیش هەڵنەکراون بۆیە ناو ماڵەکان تاریکستانە.
⬅ Back home
Read full article ➡