Kurdistan24 · 9 Nov 2026
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و داوای لێکردن، هەر کەسێک بەهۆی لافاو تابلۆی ئۆتۆمبێلی دۆزیوەتەوە، رادەستی پەڕە و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نەکات و بیباتە بنکەکانی پۆلیس و هاتووچۆ. دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئاشکرای کرد: "داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە لە ئەنجامی لافاوەکەی شاری هەولێر تابلۆی ئۆتۆمبێلیان دۆزیوەتەوە، تابلۆکان رادەستی هیچ پەڕە و ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیا نەکەن."
⬅ Back home
Read full article ➡