Kurdistan24 · 9 Nov 2026
وەرزشوانێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بەربژێر دەکات
تێدی راینەر وەرزشوانی جۆدۆ و کەسایەتی بەناوبانگ و دیاری وەرزشی فەڕەنسا، دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەربژێر بکات و دەشلێت نە لە باڵی راستەکانە نە لە باڵی چەپەکانە. تێدی راینەر پاڵەوانی ئۆڵۆمپی تەمەن 37 ساڵ کە هەمیشە یەکێک بووە لە وەرزشوانە دیار و خۆشەویستەکانی فەڕەنسا، ڕۆژی دووشەممە لە هەژمارە فەرمیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، خۆی بەربژێر کردووە بۆ هەڵبژاردەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی فەڕەنسا.
⬅ Back home
Read full article ➡