Kurdistan24 · 9 Nov 2026
ئەردۆغان: سوورین لەسەر سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شنگال هەنگاوی بەنرخ نراون و زیاتر لە چوار هەزار ئەندامی پەکەکە چوونەتە ڕیزی هێزەکانی عێراقەوە، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە پاشگەزبوونەوە لە پرۆسەی ئاشتی نییە و بە سەرکەوتوویی دەیگەیەننە ئەنجام. ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی شنگال و پڕۆژەی ئاشتی خستەڕوو.
⬅ Back home
Read full article ➡