Kurdistan24 · 9 Nov 2026
سەباح نوعمان: هێزەکانی تورکیا لە کەمپی زێڵکان دەکشێنەوە
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزەکانی تورکیا لە کەمپی زێڵکان لە بەعشیقە، لە ماوەی ئەم مانگەدا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت. دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە کەناڵی عێراقییەی راگەیاند: "قۆناخەکانی رادەستکردنی قۆناغ بە قۆناغی کەمپی زێڵکان لە بەعشیقە لە ماوەی ئەم مانگەدا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ بوونی هێزەکانی تورکیا لەو کەمپە کۆتاییپێدێت".
⬅ Back home
Read full article ➡