964media · 9 Nov 2026
ئاو بۆ 5000 ماڵی چۆمان گەڕێندرایەوە؛ تیمەکان گیریان خواردبوو
964+ ئاکام غەفوور - چۆمان تیمەکانی ئاوی چۆمان لە دوای 13 کاتژمێر کارکردن لە ناو بەفر و سەرما بۆرییە ئاوەکەیان چاککردەوە کە پێنج هەزار ماڵی بێ ئاو کردبوو. بۆرییەکە شەوی رابردوو لە پڕژێ شکابوو، بەفر و سەرما و بەستەڵەک کارەکانی قورس کردبوو، لە دوای چاککردنی بۆییەکەش، تیمەکان لە سەر شاخەکە بەهۆی بەستەڵەکەوە ماوەیەک گیریان خوارد، بەڵام دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە رزگار کران.
⬅ Back home
Read full article ➡