Rudaw · 9 Nov 2026
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: گەڕانەوەی تێدا نییە و ئەشکەوتەکان چۆڵ دەکرێن
رووداو دیجیتاڵ سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دەڵێ: "گەل و دەوڵەتەکەمان بڕیاری خۆیان داوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی تیرۆر کە نیو سەدەی خایاند. گەڕانەوە لەمە نییە؛" ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەشکەوتەکان بەپێی پلانێکی دیاریکراو چۆڵ دەکرێن." ئەمرۆ دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجانەوە لەنێو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡