Rudaw · 9 Nov 2026
ترەمپ: قەتەر چارەسەری ئاشتییانەی دەوێت بەڵام هەر کاتێک ویستمان دەتوانین لە ئێران بدەین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، قەتەر پێی باشترە کێشەکان لەگەڵ تاران لە رێگەی چارەسەری ئاشتییانەوە یەکلایی بکرێنەوە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمریکا هەر کاتێک بیەوێت، بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی پێویست ئامادەیە. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، دوای گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆشکی سپی، گوتی: "قەتەر پێی باشترە چارەسەرێکی ئاشتییانە ببینێت، بەڵام ئێمە لە هەر کاتێکدا بمانەوێت بۆ هێرشکردن ئامادەین."
⬅ Back home
Read full article ➡