Rudaw · 9 Nov 2026
لە نسێبین رێپێوانێک بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری لەگەڵ قامشلۆ کرا
رووداو دیجیتاڵ لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان، رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو؛ بەشداربووان داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد دەروازەی سنووریی نێوان نسێبین و قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بکاتەوە و ئاوڕ لە دۆخی ئابووریی ناوچەکە بداتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2026، بە پێشەنگایەتیی دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) و پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان، لە پارکی ئاشتی لە نسێبین رێپێوانێک دەستیپێکرد و تاوەکو شەقامی جمهوورییەت بەردەوام بوو.
⬅ Back home
Read full article ➡