ئیدارەی ترەمپ داوای زیادکردنی 1.5 تریلیۆن دۆلار بۆ بوجەی سەربازی دەکات
Kurdistan24 · 10 Nov 2026

ئیدارەی ترەمپ داوای زیادکردنی 1.5 تریلیۆن دۆلار بۆ بوجەی سەربازی دەکات

وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، تەرخانکردنی بودجەی سەربازی دەبێتە تەوەری سەرەکیی کارەکانی حکوومەت لە مانگەکانی داهاتوودا. سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2026، ئەم لێدوانەی پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ، لەگەڵ پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دابینکردنی بودجەیەکی زەبەلاحی سەربازی یەکیگرتەوە. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە خەرجییە سەربازییەکانی ئەمریکا رووی لە زیادبوون کردووە و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی بەهۆی جەنگی دژی ئێرانەوە بەرەو بەتاڵبوون دەچن.


⬅ Back home Read full article ➡