Rudaw · 10 Nov 2026
نرخی زێڕ لە نزیک 4110 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ بەشێک لە قازانجەکانی دوێنێی لەدەستدا کە توانیبوو بگاتە نزیکەی 4150 دۆلار. بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و گەشبینی بە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی زێڕ رۆژی دووشەممە گەیشتە 4147 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی کانزای زەرد نەیتوانی درێژە بە بەرزبوونەوەکانی دوێنێی بدات و دابەزی بۆ نزیکەی 4110 دۆلار. لە ئاستی رۆژانەدا نرخی زێڕ، رۆژی دووشەممە بەڕیژەی 1.7% بەرزبووەوە و هەفتەی رابردووش هەڵکشانێکی نزیکەی 5%ی تۆمارکردووە.
⬅ Back home
Read full article ➡