Kurdistan24 · 10 Nov 2026
موحسین رەزایی: ئەمریکا هەواڵی ساختە لەبارەی دانوستانی وەهمی دروست دەکات
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئەمریکا هەواڵی ساختە لەبارەی دانوستانی وەهمی دروست دەکات. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووەمی 2026، موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گوتی: "واز لە نکۆڵیکردنی سیستەمی نوێ لە رۆژئاوای ئاسیا بهێنن". سەبارەت بە مەرجەکانیش، موحسین رەزایی دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی پابەندە بەو حەوت مەرجەی پێشتر چەندبارە دیاریکردوون.
⬅ Back home
Read full article ➡